=KTML_Bold=بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان..=KTML_End=
بەبۆنەی(34)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی پارتی گەلی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر بنێن و لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیتان بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان.
بەو بۆنەیەوە وێرای نرخاندنی خەباتی بەردەوامی پارتەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر دۆستایەتی و ھەماھەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان، هەروەها قووڵکردنەوەی گوتاری هاوئاهەنگی و پێکەوەژیان و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#27-12-2021#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=