کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵیادی راپەڕین و رزگارکردنی شاری #هەولێر#-دا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت:هەولێرییەکان سەلماندیان هەولێر شارێکی زیندووەو هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوەو هەرگیز ستەمکاری قبوڵ ناکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە=KTML_End=
(33)هەمین ساڵیادی ئازادکردنی هەولێری قەڵاو منارە، هەولێری تێکۆشەران و قارەمانان لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێرییە سەربەرزەکان بەتایبەتی پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ئەم یادو رۆژە پیرۆزە هەوێنی ئاشتەوایی و تەبایی نێوانمان بێت.
ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، ئەوێ رۆژێ بەرەی کوردستانی سەرپەرشتی ئازادکردنی هەولێریان پێ سپاردم، بە بەرنامەیەکی ورد کارمان کردو بەهاوکاری شانە چەکدارەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و هەولێرییە تێکۆشەرو قارەمانەکان کە پشتیوانێکی گەورە بوون بۆ لەناوبردنی ستەمکاری، توانیمان هەولێر کە گەورەترین مۆڵگەی دام و دەزگاکانی #بەعس# بوو ئازاد بکەین و لە بەعس پاکی بکەینەوە، بۆیە ئەو رۆژە هەموو کەس شانازی دەکرد هەولێری بی.
ئەوێ رۆژێ هەولێرییەکان سەلماندیان هەولێر شارێکی زیندووەو هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوەو هەرگیز ستەمکاری قبوڵ ناکات.
ئەمڕۆش کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە دووپاتی دەکەمەوە کە هێشتا ئامانج و ئاواتەکانمان نەهاتۆتەدی، پێویستە خەبات بەردەوام بێ بۆ بەدیهاتنی ئاواتە بەدینەهاتووەکانمان و هەموومان دەست لەناودەست لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان، ئەرکی هەموومانە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و خەبات بکەین لەپێناو ژیانێکی شایستەو شەرەفمەندانە بۆ گەلی کوردی قارەمان و خۆڕاگر، ئەو گەلەی بۆ هیچ دوژمنێک سەری دانەنواندووەو داشینانوێنێ.
دووبارە پیرۆزە ساڵڕۆژی ئازادکردنی هەولێر، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی کوردو کوردستان دادەنوێنم. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
#11-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=