ناونیشانی بابەت: زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
زانایەکی بەناوبانگی ئایینی ئیسلام دەڵێت جەژنی نەورۆز بۆنە و یادێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلامە و مێژوویەکی کۆنتریشی هەیە، واتە پێش ئیسلامیشە، هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە و درووشمێک نییە بۆ فەساد، بەڵکوو بەهار و شادیی کوردە.
نەورۆز لە کوردەواریدا جەژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی هەیە، ساڵانە لەسەرەتای هاتنی وەرزی بەهار لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەڕکێ و گەشت و سەیران ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت و پیرۆز دەکرێت، کە جگە لە کوردیش هەندێ لە نەتەوەکانی دیکەى جیهانیش یادی نەورۆز دەکەنەوە، بۆ نموونە کورد، فارس، ئەفغان و ئۆزبەک..، بەڵام ئەوەی لای هەمووان زیاتر بایەخی پێ دەدات نەتەوەی کوردە، هەروەک یەکەمین نووسەری کورد، کە بە کوردی باسی دابوونەریتی نەورۆزی کردبێت (#ئەحمەدی خانی#) بووە، بە نەورۆزی گوتووە بۆنەی کۆنی کوردستان.
لەڕووی ئایینیشەوە، بیروڕای جیاوازی هەیە لەسەر یادکردنەوەی نەورۆز، هەروەک نووسەر و لێکۆڵەر عەبدولمەجید سانی حەیدەری دەڵێت: لەناوەڕاستی نەوەدەکان، لە سەروبەندی نەورۆزدا، ڕۆژنامەی (ئێراق) لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ زانا و نووسەری پایەبەرز مامۆستا #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس# ساز دەکات، بە ئامانجی ئەوەی مامۆستا بڵێت نەورۆز، هیی کورد نییە، بەڵام مودەڕیس زۆر زانایانە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: نەورۆز بۆنە و یادێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامە، هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە. نەورۆز درووشمێک نییە بۆ فەساد، بەڵکوو بەهار و شادیی کوردە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 508 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!