وەکی بەردی قیڕ و سیایه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (وەکی بەردی قیڕ و سیایە)، بەردێک، کەشکاری زۆر ئەو بەر و ئەوبەری پێکردبێت بە هەزاران و هەردوو و شیوانی دادابێت، قیڕ، چ وەکوو گیراوە پترۆکیمیایییەکە و بەرهەمە نەوتییەکان چ وەکوو ژاری ناو دارجگەرە و قەڵنە هەر گیراوەیەکی تێر ڕەشە، خۆی هەر ڕەشە با هەر ڕەشتر بێت هیچ لە هیچ ناگۆڕێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە لە ژیاندا زۆر گرفت و چەرمەسەری و ڕووداوی سەیر و نامۆی بەسەر دابێت دەوترێت: وەکی بەردی قیڕ و سیایە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 230 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!