دەرێی ئاشی ئاو لێ بڕایه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی ئاشی ئاو لێ بڕایه)، ئاشی ئاو بەهۆی ئاوەوە دەگەڕێت، کاتێک ئاشەکە بگەڕێت دەنگ و چەقەوێڕە و چەقەنەی دەبیسترێت و خەڵکێکی زۆریش بە کاروبارەوە دێنە ئاشەکە و بارشەکانیان دادەگرن و قەرەباڵغی و جەنجاڵی و دەنگەدەنگ پەیدا دەبێت، بەڵام کە ئاوی ئاشەکە ببڕێت ئەوا ئاشەکە لە گەڕان دەوەستێت و خامۆش و چۆل دەبێت، بۆیە بۆ شوێنێکی کپ و بێ دەنگ و چۆلەوانی دەوترێت: دەرێی ئاشی ئاو لێ بڕایه. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 146 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!