چاوی شەوەی کۆرەبی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (چاوی شەوەی کۆرەبی)، منداڵ لە کۆندا بەهۆی نەخۆشی گوێ ڕەپە یان دەردەکۆپانەوە دەمرد دەیان وت شەوە بردییەوە، کەواتە: شەوە دەردێک بوو منداڵی ساوا تووشی دەبوو، شین و مۆری دەکردەوە دەیکوشت، ئەگەر کەسێک لەلای خەڵکی بێزراو بێت و خۆشەویست نەبێت، خۆزگەی بۆ دەخوازن کە لە منداڵیدا شەوە بیبردبووایەوە، بەڵام کە شەوە نەیبردووە و بۆ ئەمڕۆی هێشتۆتەوە ئەوا چاوی شەوەی کوێرە بێت بۆیە وتراوە: چاوی شەوەی کۆرەبی. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 13 مرة