هەر کەڕامەتێ بۆ ئەهلی دینە
وەکوو موعجیزەی شای موڕسەلینە
پڕتەوی نووری ڕۆژی هودایە
لە سەفای سیمای «رسول اللّه»یە
لە هەر وڵاتێ شوێنێ ڕۆشن بێ
ڕۆژ بۆ ئەو شەوقە ئەبێ زامن بێ
«والحاصل» نووری سەما و زەمینە
بۆیە «رحمةً للعامين»ە
***
دەسا ئەی پەنای دین و دونیاکەم
تکا کارەکەی ڕۆژی جەزاکەم
تەبیبی ئەحواڵ، لوقمانی دەردم
مایەی ڕزگاری لە ئاهی سەردم
بە میهرەبانی لاکە بەم لاوە
خۆت بنوێنە پێم بە تەجەللاوە
بۆم ڕووناک بکە سەر لەوحەی «ضَمير»
«إِنَّکَ أَنْتَ السِّراجُ الْمُنيرُ»
گەلێ دڵشادم کە ئوممەتی تۆم
هەر ئینتیزاری ڕووی هیممەتی تۆم[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#