دوازدە ئیمامان ئەووەڵیان «عَلي»
دووهەمیان «حَسَن» ئیمامی وەلی
سێهەم «حُسين»ە شەهیدی والا
مەولید مەدینە و مەدفەن کەربەلا
عومری پەنجا و حەوت، بێ زیاد و کەم
ڕازی ببێ لێی خوای ساحێب کەرەم
«زین العابدین» مەدەنی ڕەفیع
عومری پەنجا و حەوت مەدفەنی بەقیع
«محمّد باقر» عومری پەنجا و هەشت
مەولید مەدینەی بەوێنەی بەهەشت
مەدفەنی بەقیع خاکی موقەددەس
ڕازی ببێ لەو عەللامی ئەقدەس
«جعفر»ی «صادق» شەخسی موئتەمەن
وەک بابی عومر و مەولید و مەدفەن
«الموسي الکاظم، امام الهُدي»
مەولید مەدینە و مەدفەنی بەغدا
عومری پەنجا و پێنج ڕای بوارد تەمام
بۆ نەشری دین و ئەحکامی ئیسلام
ئیمامی هەشتەم «علي رضا»یە
مەولید مەدینەی ساحێب سەفایە
مەدفەنی والای تووسی خوراسان
عومری پەنجا و پێنج ڕابورد بە ئیحسان
ئیمامی نۆهەم «محمّد جَواد»
عومری بیست و پێنج بێ کەم و زیاد
مەولیدی تووس و مەدفەنی بەغدا
لای مووسای کازم «امام الهُدي»
ئیمامی دەهەم «علي الهادي»
عومری چل ساڵ بوو بەبێ زیادی
مەولید مەدینە و مەدفەن سامەڕە
«أَعْطاهُ اللّهُ کُلَّ مَسَرَّه»
یازدەهەم ناوی «حَسن عَسکري»
خاوەنی پایە و مایەی سەروەری
مەولید مەدینە و عومری بیست و هەشت
مەدفەن سامەڕە ببێ بە بەهەشت
ئیمامی ئاخر «مَهدي مُنتظَر»
«مُحمد» ناوە، بە نەقڵی خەبەر
«رَضِيَ عَنْهُمُ الإِلهُ الْوَهّاب
وَ عَنّا بِهِمْ في يَوْمِ الْمَآب»[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#