پاک ئەبێتەوە لەم دوانە بە ئاو
شەش دەفعە ڕۆشن، دەفعەیێ قوڕاو
لە باقی پیسی مەعنای تەهارەت
لاچوونە لەبۆ عەینی نەجاسەت
ئەوەندەی بشۆی ئەو ماددە لاچێ
ڕەنگ و تام و بۆیش نەمێنێ لەو جێ
ئەمما لە میزی مناڵێ نێر بێ
هەر بە خواردنی شیری پاک تێر بێ
پاک ئەبێتەوە بە ئاوپرژێنی
نەسسی حەدیسە، هیچ دانەمێنی
بۆ هەر پیسیێ کە نەیبێ جوسە
ئاوی پیا بکەی کافییە و بەسە[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#