لە شتێ تەڕ بێ و دەربێ لە عەورەت
یانێ بەر و دوا، فەرزە تەهارەت
یا بە ئاوێکی پاک و پاکۆ کەر
لابەرە پیسی لە پاش و لە بەر
یا بە ماددەیێ کە وشک بێ و پاک
بە وێنەی بەردێ هەڵی کەنێ چاک
بە سێ پیا هێنان یا زیاتر لەوە
خۆت لەو پیسییە پاک بکەرەوە
ئەگەر لە عادەت نەچووبێتە دەر
نەشیێتە سەری خاریجێکی تەڕ
وە ئیللا هەر ئاو پێویستە لەبۆت
ئەبێ ئەمری دین فێر ببی بۆ خۆت[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#