بۆ هەموو خوێندەوارە خۆشەویستەکانم ئیمە کە پێمان ئەڵێن نەتەوەی کورد هێشتا لە پلەیەکدا وەستاوین نانواڕین بۆ وتار کە چی تیا وتراوە، ئەڕوانین بۆ وتارەکە کێ وتوویە، ئەگەر خاوەن وتارەکە پایەی کۆمەڵایەتی بەرز بێ، جا بە هۆی مڵک و پارەوە یا بە هۆی کورسی و وەزیفەوە، ئەوا وتارەکەشی بە بەرز دێتە پێش چاو بڵێم چی کە من لە خێزانێکی جوتیاری هەژارم ئەو دوو هۆیە کە وترا هیچ کامیانم نییە دیارە وتارەکانم بە چاوێکی نزم تەماشا ئەکرێن، بەڵام لە پاش چەن ساڵی تر ئیمە کە نەتەوەی کوردین لەو پلەیەدا کە تیا وەستاوین نامێنینەوە، کەوا دڕاوەکە و کەوشە چاکەکانی منیش لە پێش چاو نامێنێت هەتا ببێ بە هۆی نزمی وتارەکانم وەکوو عەرزم کردن ئێمە ئەچینە پلەیەک کە نەنواڕین بۆ خاوەنی وتار هەر تەماشای چاک و خراپی وتار ئەکەین و منیش نامێنم و کەس لە بیری نایەت کە ئایا هەژار بووم یان پارەدار جا لەبەر ئەوە، بە پێی زانینی خۆم ئەوەی بە تەواوی بۆم ڕوون بۆتەوە ئەینووسم وە پێشکەش بە لاوانی ئێستای وڵاتی ئەکەم ئیتر هەر بژی کورد و کوردستان. [1]
نووسەر: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 28 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!