نێرە دەروێشە
لە ڕێبازی سۆفیگەری قادریدا ئەو کەسەی جەزبی شێخی وەرگرتووە پێی دەوترێت: دەروێش تێکەڵی جیهانی پەنهان و واتایی دەبێت، هەندێکیان شێخ تفی لەزاری کردووە و مۆڵەتی مارگرتنییان پێ دەدات و پێیان دەوترێت دەروێشێکە ئیجازەی مارگرتنی هەیە و دەبنە مارگر و هەندێکیان دەف لێ دەدەن و حاڵ دەگرن و زەرگ و تیر و شیر و شیشۆق و ئاگر دەخۆن و...تاد، هەندێکیشیان دەروێشێکی ڕیشنی قەبە و ملهوڕ و ئەستوور و چوارشانەن هەر لەڕواڵەتدا ڕێباز و تەریقەتیان وەرگرتووە وەکوو سابرێن و تەگەی چەند خرت دەردەکەون بەو جۆرەیان وتراوە: نێرە دەورێشە، بۆ هەندێک لە خێزانەکان بووە بەنازناو وەکوو (مارگر لە #کۆیە#، نێرەدەروێش لە #قەراج# و #کەندێناوە#، دێوانە لە #هەولێر#ێ). [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 109 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!