لەنێو هۆڵی پاڵەوانێتییەکەی کاراتێی کراوەی ڕووسیا کە لە شاری نۆڤۆ سبریسک بەڕێوەچوو کێشە قوورسەکانی (-84 کغم و + 84 کغم) یارییەکانیان ئەنجام دا و تێیدا و هەردوو یاریزان (مەبەست فایەق لە کێشی-84) و (#شڤان عوسمان# لە کێشی + 84) لە ڕکابەرییەکانی بەشدار بوون.
سەبارەت بە ئەنجام دانی یارییەکانیان و ئەنجامی هەردوو یاریزانی ناوبراو، #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ڕاهێنەری تیمەکە لە وڵاتی ڕووسیاوە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە لە دواڕۆژی ڕکابەرییەکان بەهێزترین یاریزانانمان بەدی کرد کە لە یەکەم یاری و بۆ کێشی +84 کغم شڤان عوسمان نەیتوانی سەرکەوتووبێت دوای ئەوەی لە بەرانبەر یەکێک لە بەهێزترین یاریزانانی کێشەکەی یاری کرد، هەروەک وتیشی چاوەڕوان بوین تا شڤان بچێتەوە نێو کێبڕکێکە ئەوەش بە سەرکەوتنی یاریزانەکەی کە لە بەرانبەری یاری کرد بەڵام دواجار ئەو یاریزانە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و هەر بۆیە ئەو چانسە بۆ شڤان عوسمانی یاریزانمان نەبوو.
سەبارەت بە یارییەکانی کێشی-84 کغم موڕادی وتی سەرنجی تەواومان لەسەر ئەو یاریانە بوو کە مەبەست فایەقی یاریزانمان بە ئاستێکی بەرزەوە چووە نێو ڕکابەرییەکان و چوار یاری بردەوە و لە پێنجەم یاری و بەهۆی پێکان نەیتوانی ڕکابەرەکەی بێ هیوا بکات هەر بۆیە ئەو یاریزانەشمان بێ بەش بوو لە دەست خستنی میدالیای سێیەم کە یەک هەنگاوی مابوو پێی بگات گەر هەر یاریزانێکیان ئەو چانسەی هەبوایە دەچووە فیناڵ.
سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی کوردستان و ئێراق و یاریزانانی دەرەوە ئەرسەلان کە ئەزموونێکی مێژووی هەیە وتی، لەو دەمەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق بووم تا ئێستا 2024 و بۆ داهاتووش دووبارەی دەکەمەوە کە گەر یاریزانانی کوردستان و ئێراق بەشداری لە ڕکابەرییە بەهێزەکانی جیهان و دەرەوەدا نەکەن ناگەن بە خەون و ئامانجەکانیان و گەر لەناوخۆمان باشترین ڕاهێنەران دیاری بکەین بۆ ئەو یاریزانانە بەڵام تەنیا بەرکەوتن لە یارییەکان دەتوانێت ئاستی یاریزانانمان بەرەو پێش ببات بە نموونەی ئەوەی کە لە ئێستادا وڵاتی ڕووسیا لەگەڵ ئەوەی ئابڵوقەی وەرزشی لەسەرە بۆ ئەوەی تیمەکانی نەوەستن و ئاستی یاریزانانیان بەرەو پێش بچێت هەر بۆیە 24 وڵاتیان داوەت کردبوو بۆ پاڵەوانێتییەکی وا بەهێز کە چەندان یاریزانی جیهانی تێیدا بەشدار بوون و دووپاتیشیان کردەوە کە دووبارە ئامادەی ڕێک خستنەوەی پاڵەوانێتییەکی هەمان چەشنن.
دواجار ئەو ڕاهێنەرە وتیشی بە دەیان ڕاهێنەری بە ئاستمان هەیە و من وەک خۆم، خۆم بە خراپترینیان دەزانم بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانانەی ئەو ڕاهێنەرانەی هاوڕێمان پێیان دەگەیەنن پاڵەوانێتی و خولە بەهێزەکان نەبینن و هەر لەناوخۆماندا بسووڕێینەوە دڵنیایی دەدەم کە بە هەمان ئاستی خۆمان دەمێنینەوە.
جێگەی باسە دوای کۆتاهاتنی سەرجەم یارییەکانی کێشە جیاوازەکانی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتی ڕووسیا بە مەراسیمێکی وەرزشی قەشەنگ کۆتایی بەو پاڵەوانێتییە هات.[1]