ناونیشانی پەرتووک: هەرێمی کوردستان و مافی کەمینەکان
ناوی نووسەر: #ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو#
شوێنی چاپ: هەولێر -باشووری کوردستان
دەزگای پەخش: ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو
ساڵی چاپ: 2022
بەگشتی پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن ئازادانە ڕێووێنەی تایبەتیی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بەبێ هیچ ئاستنەگێک ئەنجامدەدەن. جیاوازیش لە بۆچوونی تاکەکانی سەر بە پێکهاتەکان لەنێو خۆیاندا هەیە.
سەبارەت بەسیستمی کۆتای پەڕڵەمانی بۆ پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکان، ڕوانگەی پێکهاتەی نەتەوەیی جیاوازە لە ڕوانگەی پێکهاتەی ئایینی، چونکە پێیانوایە دەبێتە هۆی جیاکاری و جیاکردنەوەیان لە نەتەوەکانی دیکە، بەڵام ئەوانەی سیستمی کۆتایان بە باش زانیوە، دەڵێن سەرەڕای ئەوەی کەمینییەکی پەڕڵەمانی پێکدەهێنن، بەڵام دەتوانن لە یاساکاندا ڕۆڵیان هەبێت و داواکارییەکانیان بگەیێننە شوێنی خۆی و لە داڕشتنی یاساکاندا ڕۆڵیان هەبێت.
ڕایان وایە لە هەرێمی کوردستان مافەکانیان پارێزراوە و ڕەوشی ژیانیان لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێراق باشترە، نزیکەی 70%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو، ڕایان وایە ڕەوشی ژیانیان لەڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بە بەراورد لەگەڵ پێش ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان باشتر بووە، بەڵام سەبارەت بە جێبەجێکردنی مافەکانیان لەڕووی پەروەردە و خوێندن، و ئەنجامدانی ڕێووێنەەکانیان ڕێژەیەکی کەمیان ڕەخنەیان هەیە. هەروەها هەندێکیان مەترسییان هەیە لە سۆربوونی توونڕۆیی لە کۆمەڵگەی کوردستان دا .[1]