بە مەبەستی بەشداری لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا کە بڕیارە یارییەکانی لە مانگی داهاتوو لە شاری بەسرە بەڕێوە بچێت، یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق تاقیکردنەوەی بۆ یاریزانانی یانەکان دەستپێکرد و لەسەر ئاستی کچان هەریەک لە (بەهار ئەحمەد، بەنین، #ئافاق فایەق# و #ئەڤین سەعید#) لە تیمی کچانی یانەی پێشمەرگە دوایی بەدەست هێنانی پلەکانی یەکەم لە حەوت یاری، هەڵدانی سقڵ، هەڵدانی دێسک و 400 مەتر توانیان بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق، ئەمه و سەبارەت بەو ئەنجامانەیان #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان چەندین یاریزانی پاڵەوانی تێدایە و خۆشبەختانەش دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانیمان لە چوار یاری و لە سەرەتای دەستپێکی تاقیکردنەوەکان پلەکانی یەکەم بەدەست بهێنین و کچانمان ببنە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.
هەروەک سەرپەرشتیاری تیمەکەی پێشمەرگە ئاماژەی پێکرد کە لە ڕێکەوتی #26-04-2024# و لە شاری #سلێمانی# و لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی زانکۆکانی ئێراق چەندین کیژە یاریزانی دیکەیان بەشدار دەبن و ئەو ئەنجامانەی کیژانیشیان لەو پاڵەوانێتییەدا دەبێتە بنەمای تاقیکردنەوەکان و باشترینەکانی دەگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 23 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!