تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە یارییەکی ئاگرین میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی دهۆک# کرد.
لەو یاریەدا کە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #19-04-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، تێیدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیم دواجار بە یەکسان بوون و بە 2 گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یاری کۆتای هات.
بەو ئەنجامەشیان، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان جێگیر بوو.
جێگەی باسە خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق جیاواز لە وەرزەکانی دیکە بەڕێوە دەچێت و بڕیارە لە ئاییندە پلانی یارییەکانی قۆناغی داهاتوو لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی ئێراق ئاشکرا بکرێت.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 15 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!