باران لە هەوری ڕەش
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە هەیە وتراوە: مانگەشە و سەر لە ئێوارە دیارە، بەرخی بەران دیارە، هەوری ڕەش، کەڵەکە هەورێکە ڕەنگی تاریک و ڕەشە و بڕێکی زۆری هەڵمی ئاوی لە هەوادا هەڵگرتووە و با ئاڕاستەی دەکات و لێی دەخوڕێت، هەموو هەورێکی ڕەش ڕەچاوی ئەوەی لێ دەکرێت بارانێکی باشی لێ بکەوێتەوە و ببارێت و گەوارەیەکی پڕ ئاو و بەهەورە بروسکەیە و شەستە بارانی لێ درووست دەبێت، هەرچەندە وتراوە: لە هەموو هەورێک باران نابارێت، بەڵام هەوری ڕەشی چڵکن کە بەو دواییانە پێی دەوترا: (سوپەرسێڵ)، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی گۆشت قابیلی بازییە، ئەگەر کەسێک ڕەچاوی کارێکی لێ بکرێت و ئەنجامی بدات ئەوا دەوترێت: باران لە هەوری ڕەش. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 31 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!