لە شاری خانتی مەنسک لە وڵاتی ڕووسیا و لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی شارەکانی کیشوەری ئاسیا و دوای ڕکابەری یاریزانانی بەشداری لە ماوەی 10 ڕۆژدا، دواجار ئاریان عەلی لە تیمی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی میدالیای زیوو لەسەر ئاستی تاک بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەی #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان بە سێ یاریزان پێکهاتەی هەڵبژاردەی شاری #بەغدا#ی بۆ پاڵەوانێتی شارەکانی کیشوەری ئاسیا بەهێز کردبوو کە خۆی لە یاریزانان (#ئاریان عەلی#، #زۆزگ سەڵاح# و ئاکار عەلی) دەبینییەوە، هەروەک وتیشی پاڵەوانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بینران و سەرکەوتنەکانیان جێگەی دڵخۆشی هەمووان بوو.
لە کۆتایشدا پیرۆزبایی لە ئاریان عەلی یاریزانیان کرد کە توانی لەسەر ئاستی تاک میدالیای زیوو و پلەی دووەم دەستەبەر بکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 37 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!