باری کەوتووە
کاتێک گوێدرێژەکان باردەکران لە ڕێگەدا هەندێکجار بارەکەیان لار و خوار دەبوو، دەبووایە ڕاست بکرێتەوە، ئەگەریش هەر بەلاباری بڕۆیشتبووایە ئەوا وتراوە: بار بەلاباران ناگاتەوە هەواران و بارکە دەکەوت، دەبووایە بارەکە ڕاست بکرێتەوە و بخرێتەوە سەر پشتی وڵاغەکە، ئەگەریش بارەکە نەخرابووایەوە سەر پشتی ئەوا بەبارکەوتوو دادەنرا، ئینجا ئەوە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و بە دەوڵەمەندێک هەژار بکەوێت یان کاربەدەستێک لەکارەکەی دوور بخرێتەوە یان کەسێک بکەوێتە ناو گیروگرفت و تەنگانە و لێقەومانەوە، لە کۆندا زۆرکەس خەرمانی سووتاوە و ڕاست نەبووەتەوە و زەری زۆری کردیە بە هەموو ئەمانە وتراوە: باری کەوتووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 28 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!