کەندێناوە پەنجەبازی لەگەڵ قەراجێ دەکات
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: تارینە شەڕێ لەگەڵ سەفینی دەکات، پەنجەبازی: هاوتا و هەمتا و هاوشێوە و دەستەگەمە و ململانێی و...تاد، #کەندێناوه#، دەشتێکی پان و بەرین و بەپیتی کوردستانە دەکەوێتە نێوان چیای #قەرەچوغ# و #زورگەزراو#، هەروەها #دەشتی قەراج#یش دەکەوێتە دامێنی چیای قەرەچوغ و لەنێوان زێی بچووک و ڕووباری دیجلەدا هەڵکەوتووە هەردوو شارۆچکەی #مەخموور# و شارەدێی #قەراج# باقرتەی تێدایە، ئەویش بۆ دانەوێڵە و کشتوکاڵکردن زۆر لەبار و بەپیتە، هەر بۆیە لە کوردەوارییدا بۆ کێبڕکێ و ململانێ و هاوتایی وتراوە: کەندێناوە پەنجەبازی لەگەڵ قەراجێ دەکات.[1]