شێت و هار لە ماڵی چاک دەبێتەوە
شێت: ئەو کەسەی دووچاری نەخۆشی دەروونی تێکچوونی مێشکی دەبێت و هەڵسوکەوتەکانی ئاسایی نین و ئاخاوتنی سەمەرەیە و هەندێکیان دەست دەوەشێنن، هاریش دەردێکە لە مێشکی سەگ دەدات و لە ماوەیەکی کەمدا دەیکوژێت و لە ڕێگەی ئەو ئاژەڵەشەوە هەندێک جار بۆ مرۆڤەکان دەگوازرێتەوە، هەردوو نەخۆشی شێتی و هاری چارەسەریان گرانە، لە کۆندا بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەبرانە سەر چاک (شەخس) و مەزار و مەرقەد و گۆڕی پیاوچاکان و ماڵە سەید و مەلا و پیاوی لە خواترس، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ستایشی باوەڕداری و لە خواترسی کەسێک وتراوە: شێت و هار لە ماڵی چاک دەبێتەوە.[1]