$باکووری کوردستان$
- بە بەشداری هاوسەرۆکی گشتیی #هەدەپە#، #سەزای تەمەلی# و سیاسەتمەداری کورد #ئەحمەد تورک#، لە ناوچەی ئارتووکلوو-ی #مێردین# بەمەبەستی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران/3ی پووشپەڕ میتینگێک بەرێوە چوو. میتینگەکە لە پارکی کارایۆنلار بەڕێوە دەچێت.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #مستەفا ئیلخانیزادە#، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەرپرسی فێرگەی زمانی کورد و وێژەی منداڵانی شاری #بۆکان# لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: کە لە دادگاییکردنی #ڕامین حسێن پەناهی# بنەمای دادپەروەریی لە بەرچاو نەگیراوە و ناوبراو شیاوی سزای لەسێدراەدان نییە.[4]
- لقی 101 سزای دادگای گشتیی شاری #سەقز#، کچێکی کورد، بە ناوی #چینی ئاخرخوب#ی بە 50 زەربە قامچی لە پێش چاوی خەڵک و دانی بڕی 400 هەزار تمەن پارەی نەخت مەحکووم کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە شارۆچکەی #خانەقین# بەهۆی خراپیی ڕەوشتیی ئاساییشەوە.[1]
- #بایز تاڵەبانی#، وەزیری پێشووی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.[1]
- لە کاتژمێر 06:30 خولەی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی ناوچەی سنینێ-ی هەرێمی #برادۆست#.[5]
- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات و بە بڕیارێکی دروستی دەزانێت.[2]
- لەسەر ڕێگای #کەسنەزان# - #هەولێر# گەنجێک کوژرا.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان سێ دادوەری بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دیاریکردووە و دادوەرەکانیش دەستبەکاربوون.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە سڕینەوەی ناوی 200 هەزار کەس لە ناوی دووبارە و سێبارە لە لیستی دەنگدەران.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #عەفرین# 2 تەقینەوە ڕوویاندا.[5]
- شەڕڤانانی #یەپەگە# و #یەپەژە#، لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو سەرباز و پێنج چەتەی تورک کوژران و 6 چەتەی دیکەش برینداربوون.[6]
- شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا، سەردانی شاری منبیجیان کرد و بەڵێنیاندا، کە لە هێزەکانیان لە منبیج دەمێننەوە و لە هەموو مەترسییەک دەیپارێزن.[6]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە بەردەوامی تاوانەکانیاندا لە دژی گەلی عەفرین، دارستانەکانی دورگە لە گوندی مەیدانکێ-ی ناوچەی ماباتایان سوتاند. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هاوڵاتیان ویستیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، چەتەکان بە زۆری چەک ڕێگریان لە هاوولاتیان کرد.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە داواکراوە، دژی دەستوور نییە و ئەوە متمانە دەگەڕێنێتەوە.[2] هەروەها بڕیاریدا بەوەی کە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات نایاساییە و بەپێچەوانەی مافی دەنگدانە بۆ دەنگدەران و ڕەتیکردەوە.[3]
- نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق #یونامی# ڕایدەگەیەنێت، نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێزی ئەو بڕیارە دەگرێت کە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەرچووە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان.[2]
- #جەبار ئەمین#، پەرلەمانتاری کوردی سوید لەکاتی گەیشتنی بە تورکیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵەوە دەستبەسەرکرا.[6]