- شەوی ڕابردوو بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە دووزخورماتوو، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیش هۆکاری ڕووداوەکە بۆ بوونی ململانێی نێوان پارتە سیاسییەکانی کورد و شیعە دەگەڕێنێتەوە.
- بریارە ئەمڕۆ، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوتی هەوڵ و هێرشەکانی هاوپەیمانان بۆ لێدان و لاواز کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریاو عیراق، 20 وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پاریس کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی گرێبدەن، بەڵام نوێنەری هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە بانگهێشتی ئەم کۆنگرەیە نەکراوە.
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لە سەر پڕۆژەیاسای قەرزی نێودەوڵەتی، هەسێ فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی، نارەزابوون و دانیشتنەکەیان جێهێشت.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە 50 دۆنم گەنمی هاوڵاتیەک سووتاوە و داتر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 16,133 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!