دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:
ئێمە یادی هاوڕێیان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی بە ڕێزەوە دەکەینەوە کە 9ی کانونی دووەمی 2013 شەهیدکران. بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکرات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد دووبارە دەکەینەوە. هەروەها یادی هاوڕێیان سێڤێ دەمیر، پاکیزە ناییر و فاتما ئویاریش دەکەینەوە کە لە مانگی کانونی دووەمدا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکەر لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهیدکران. بەم شەهیدانە، مانگی کانوونی دووەم بووەتە مانگی ژنە شەهیدەکان. ئێمەش بەڵێن دەدەین کوردستانی ئازاد و خۆسەری کە حەسرەتی ئەوان بوو بەدی بهێنین.
کۆمەڵکوژی ناوەندی پاریس، لەلایەن میتی سەر بە تەیب ئەردۆغانەوە پلانی بۆداڕێژرا و ئەنجامدرا. ئەوەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەیدا، تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیری ئەو کاتە بوو. دەوڵەتی تورک لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانی ئەنجامدا. سێ شۆرشگێری کورد شەهیدکران کە لە پاریس بە شێوەیەکی یاسایی کاری سیاسیان دەکرد. فیدان دۆغان (رۆژبین) لە نووسینگەی ئینفۆرماسیۆنی کورد کە لەوێ کاری دەکرد شەهید کرا. هاوڕێ ڕۆژبین لە ڕێگای ئەو نووسینگەیەوە زۆر جار لەگەڵ وەزیر، پارلەمەنتەر، سیاسەتمەدار و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی فەڕەنسا چاوپێکەوتنی ئەنجام دەدا. بۆیەش سێ ژنە شۆرشگێرەکەی کورد لە پاریس کە حکومەتی فەڕەنسا بەرپرسیاری پاراستنی گیانیان بوو، شەهید کران. بۆیەش پێویستە فەڕەنسا لەمبارەیەوە دەوڵەتی تورک دادگایی بکات. ئەگەر فەڕەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەوڵەتێکی یاساییە، ناچار کە ئەو هەنگاو بنێت. لەبەرئەوەی حکومەتی فەڕەنساش، سیستەمی دادوەریەکەشی، ڕای گشتی فەڕەنساش دەزانن کە کۆمەڵکوژیەکە، لەلایەن دوڵەتی کۆماری تورکەوە ئەنجامدراوە. تا دادگایینەکرێن و ڕاستیەکان ئاشکرا نەکرێن، گەلی کورد دەست لە حکومەتی فەڕەنسا هەڵناگرێت.
هاوڕێ ساکینە جانسز (سارا) کە لە پاریس شەهیدکرا، یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پەکەکە# بوو. بۆ ئەوەی پەکەکە ببێتە پارتی ژنان، هەوڵێکی زۆریدا. لەبەرئەوەش ڕێبەری گەلی کورد وتی، ئەو گولەیەی کە لە ساکینەیاندا، لە منیاندا. لە هەمانکاتدا لە کەسایەتی هاوڕێ سارادا، گولەیان لە هەموو ژنانی جیهاندا. لەبەرئەوەی هاوڕێ سارا نە تەنها پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژن بوو، لە هەمانکاتدا پێشەنگی ژنانی جیهان بوو. لەبەرئەوەی بەرپرسیاری پاریسە، واتە بەرپرسیاری حکومەتی فەڕەنسایە کە ئەم کۆمەڵکوژیە ئاشکرا بکات. بە پێچەوانەوە، سەرەتا ژنانی لە پاریس و لە هەموو جیهان بە بەردەوامی حەساب لە حکومەتی فەرەنسا دەخوازن.
مردنی ئەندامی میت کە کۆمەڵکوژیەکەی ئەنجامدا، گۆماناوەیە. یان دەستی هەواڵگێڕی فەڕەنسا یان دەستی میت لە کوشتنی بکوژەکەدا هەیە. قسەیەکی زۆر بێمانایە ئەگەر بگوترێت، مردنێکی ئاساییە. لەبەرئەوەی کوشتنی 3 ژنی شۆرشگێری کورد، وایدەکرد فەڕەنسا و تورکیا لەبەرانبەر یەکتری بوەستنەوە. فەڕەنساش ئەو ئیرادەیەی نەبوو کە هەنگاوێکی بەو شێوەیە بنێت، بۆیەش لەبەرانبەر کوشتنی بکوژەکەش بێدەنگ بوو. بۆیەش شاردنەوەی ڕاستیەکانی کۆمەڵکوژیەکە، فەڕەنسا دەکاتە هاوکاری تاوانەکە. تا کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، تا دەوڵەتی تورک بەهۆی کۆمەڵکوژیەکەوە دادگایینەکرێت، دەوڵەتی فەڕەنسا هەموو کاتێک تاوانبار دەکرێت.
حسابپرسین لە کۆمەڵکوژی پاریس کە سێ ژنی کورد شەهیدکران، لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا و هەموو جیهان، بە بەهیزکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبێت. بە ڕوحی ژنانی ئازادی وەک سارام ڕۆژبین و ڕۆناهی، شۆڕشی ئازادی ژن بەرەوپیشەوە دەچێت، حساب لە دواکەوتوویی سەروەری پیاو دەپرسێێت. کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشیستی دواکەوتووی وەک دەوڵەتی تورک دەهیةرێت. بۆیەش پێویستە 9ی تشرینی دووەم ببێتە ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی ژنانی جیهان. نە تەنها ژنانی کورد، ژنان لە پاریس، فەڕەنسا، ئەوروپا و هەموو جیهان، پێویستە بە ئەم بەرپرسیاریە جێبەجێ بکەن. لە هەموو 9ی تشرینی دووەمەکاندا، پێویستە لە پاریس ڕاپەرین بە ڕوحی ئازادی ژن ئەنجام بدریت.
ئەگەر سارا شەهیدکرابێت، ڕۆحی ئازادیی بووەتە، ڕوحی ڕاپەرینی ژنانی جیهان. ڕۆحی ئازادی سارا، ڕۆحی ئەو ژنانەیە کە کۆمەڵگای نیۆلۆتیکیان لەم سەردەمەدا خوڵقاندووە. هەر وەک چۆن لە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگادا ڕۆڵی ژنان دیارکەر بوو، لەم سەردەمەشدا ژنان بە داواکاری و ڕۆحی ئازادی ساریاکان، مرۆڤایەتی دەگەیەننە شارستانی کۆمەڵگاپارێزی دیموکرات.
ژنان لە سالی 2020دا، بە بای ئازادی ساریاکان، جیهانیان هەژاند. لە ساڵی 2021دا بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی ژناندا، تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، بۆ جیهان پێشەنگ و نمونە دەبێت و پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ. ژنانی جیهان تێکۆشانی خۆیان لەدژی دواکەوتوویی سەروەری پیاو، فاشیزم، سیستمەی داگیرکەری دەوڵەتپارێز و دەسەڵاتپارێز، لە ساڵی 2021دا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەهێزتر دەکەن. ژنان بە ڕوحی ئازادی خۆیان و لەسەر داوای خۆیان، مرۆڤایەتی لە هەموو جێگایەک دەگەیەننە ژیانێکی ئازاد و دیموکرات. ساڵی 2021 لە هێڵی ئازادی ژناندا، دەبێتە ساڵی ئازادی و دیموکراسی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!