$باکووری کوردستان$
- لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018دا، کە دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ئەنجامیدا 25 کەس دەستگیرکرابوون. ئەو کەسانە لە #ئامەد# برانە بەردەم دادگا. کیبرییە ئەڤرەنی ڕۆژنامەنووس و 12 کەسی تر لەو دەستگیرکراوانە لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و 12 کەسی تریش ئازاد کران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 19 نوێنەری پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە گیانلەدەستدانی دونیا وەیسی، کچە قوتابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و 4 قوتابی دیکە، داوا لە دەزگای دادی ئێران دەکەن لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بکات و، بەرپرسان و تۆمەتبارانی گیانلەدەستدانی ئەو قوتابییانە سزابدات.[5]
- هێزەکانی سپای پاسداران لە سەرەتای جادەی خاکیی بیدمیری سەر بە شاری #پاوە# که دەگاتە کوێستانەکانی شاهۆ، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی فەرشاد چەچانی، کوڕی ئیسماعیل، دانیشتووی شاری پاوەیان کرده ئامانجی دەسڕێژی خۆیان کە لە ئاکامدا ئەو هاووڵاتیە کوردە گیانی لە دەست دا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەرێوەبەری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای #سلێمانی# و چالاک #بزووتنەوەی گۆڕان# عەمید #نەریمان عەزیز فەقێ محەمەد#، کۆچی دواییکرد.[1]
- لەکاتی لێدانی بیری کارێز لە سنوری #گەرمیان#، چوار هاوڵاتی کەوتنە ژێر گڵەوەو بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانی لەدەستدا.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155158/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=کەلار: ژمارەیەکی زۆر جوجک فڕێدەدرێن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155158/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای #کەلار# – سلێمانی نزیک شارەدێی باوەنور، ژمارەیەکی زۆر جوجکی زیندوو فڕێدران و بە شەقامەکاندا بڵاوبوونەوە، قایمقامیەتی کەلاریش ڕایدەگەیەنێت، ئەو جوجکانە لە ڕووی تەندروستییەوە مەترسیان نیەو هەڵگری هیچ ڤایرۆس و نەخۆشییەک نین.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە تورکیا، دانیشتنی دادگایی ئەندرۆ برۆنسن، قەشە ئەمریکییەکە بەڕێوەچوو، دادگەی سزا سەختەکانی ئیزمیر، قەشە برۆنسنی بە ساڵێک و مانگێک و 15 ڕۆژ سزادا، بەڵام بە ئەژمارکردنی ئەو ماوەیەی کە دەستبەسەربووە، قەشە ئەمریکییەکەی ئازادکرد.[1]
- تەرمی 4 پەنابەری باشوور لە دەریای ئیجە دۆزرایەوە.[1]