- بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی #گوێڕ# و #خازر# دەستیپێکرد، بە ئامانجی ڕزگارکردنی ژمارەیەک گوند کە لەژێر دەستی #داعش#دان. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی زێڕەڤانی و دژە تیرۆر و گوڵان و فەرماندەی کاوە و ئاسایش، فەرماندەی یەک بەشدارن. عەقید عەلی حسێن، فەرماندە لە سوپای چواری زێڕەڤانی لە خازر بەخەندانی ڕاگەیاند، پێشمەرگە هەر سێ گوندی تاخ و قەرقوش و قەرێ تاجی کۆنترۆڵکردوەتەوە و تائێستا دوو شەهیدی داوە.
- نرخی زێڕ بەیانی ئەمرۆ، لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان بە جێگیری مایەوە، نرخی یەک ئۆنسە 1336 دۆلارە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 203 هەزار دینارە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 10,047 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!