$باکووری کوردستان$
- لە #ئامەد# پرۆسەی دادگاییکردنی #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) بەڕێوەدەچێت. و دەمیرتاش خۆی لە دادگادا ئامادەنەبوو.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- یازدەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆکی #بانە# کۆتایی پێهات.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی شاردەدێی #سیدەکان#ی سەربە شاروچکەی #سۆران#ی سەربە پارێزگای #هەولێر# دەکەن.[1]
- کاتژمێر 06:30 ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکی جەنگیی تورکیا، ناوچەی #ئاڤاشین#-یان لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی#-ی سەر بە شاری #دهۆک# بۆردوومان کرد.[1]
- بەڕێوەبەری شارەدێی #حاجی ئۆمەران# ئاشکرایدەکات، پێش سەری ساڵی نوێ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە.[2]
- شەوی ڕابردوو سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بەرەو چیای #هەنجیرە# لە نزیک #زنانە# جوڵەیان پێکراوە. هێزێکی زۆری #پێشمەرگە#ش بەرەو #نەوجول# لە سنوورەکە جوڵەی کردووە و لە ئامادەباشیدایە. بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت، هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە نەناسراوەکان و پاشماوەکانی #داعش#ە، نەک پێشمەرگە.[3]
- جڤاتی گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕاسپاردەیەکیان ئاڕاستەی جڤاتی نشتیمانی کرد بۆ ئەوەی بڕیاربدەن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە.[1]
- یەکێتی خوێندکارانی ئازادی ژن (#یەخاژن#)، لە بەردەم کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەلاحەدین# لە شاری هەولێر گردبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان-یان شەرمەزارکرد.[4]
- سەرۆکی فراکسیۆنی وەرکا لە پەرلەمانی عێراق، کە فراکسیۆنێکی مەسیحییە دەڵێت، چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنان و کچی مەسیحی دەشتی نەینەوا. سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیش لە وەڵامدا دەڵێت، دەبێ بەڵگە بۆ ئەو تۆمەتە هەبێت.[3]
- سەرۆکی ڕوسیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی ڕوسیا لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ئەوەش سودی بۆ هەردوولا هەیە. وتیشی پەیوەندی مێژوییمان لەگەڵ کورد هەیە و هیچ شتێک پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێکنادات. لەبارەی ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم#ی هەرێمی کوردستانیشەوە جەختی لەوە کردەوە کە ڕوسیا لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقدایە.[2]
- کاتژمێری 04:27 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، #بومەلەرزە#یەک بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر، ناوچەکانی نێوان شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و گوندی بەرلووت-ی سەر بە شارۆچکەی هەژاند.[4]
- #شێردڵ حەمید عەبدوڵڵا#، ئەفسەر لە هێزەکانی 70 ی سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە#، لە گوندی حەساری سەر بە شارۆچکەی شوان کە دەکەوێتە سنووری کەرکووک، لە ماڵەکەی خۆیدا بە گوللەیەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەندامێکی خانەوادەی شێردڵ حەمید ڕاگەیاند: شێردڵ لەدوای ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر# تووشی جۆرێک لە خەمۆکی ببوو، پێدەچێت هەر ئەوە هۆکاری خۆکوشتنی بووبێت.[2]
- بەهۆی نەبونی خزمەتگوزارییەوە بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندی قادراوە سەربە شارەدێی #سەنگەسەر# سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[4]
- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ شوێنەکانی پێش 16 ئۆکتۆبەر و تەنیا لیواکان دووبارە ڕێکدەخرێنەوه و ئەرکەکانیان پێدەدرێتەوە.[2]
- تەرمی کارمەندێکی پۆلیسی کەرکووک بەکوژراوی دۆزرایەوە.[2]
- لێپرسراوێکی مەڵبەندی #حەمرین#ی یەکێتی هەواڵی هێنانی هێزێکی سوپای عیراق بۆ شاری #خورماتوو# ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی شارەکە ئارامە و هیچ شتێکی لەو شێوە بوونی نیە.[5]
- کۆچی دوایی #ئەبو دڵشاد#، کادری دێرینی #حیزبی شیوعی#.[1]
- ئەمشەو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا، #یوسف محەمەد# سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە خەڵکی کوردستان خۆیان ئامادەبکەن بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی گەورە وتیشی ڕەنگە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم، لە هەر ئان و ساتێک دا دابڕوخێن.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند؛ ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەرنەگرێت ئەوا سوریا ڕووبەڕووی پارچەپارچەبوون دەبێتەوە.[2]
- ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی #عەفرین# ڕایگەیاند، ئامادەین لەڕووی سیاسیی و سەربازییشەوە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بدەینەوە، جەختیش دەکەنەوە:ئەو هێزەمان هەیە کە لەبەرامبەر داگیرکاریی تورکیا بووەستینەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە #نەتەوە یەکگرتووەکان# ئەمڕۆ دووپاتیکردەوە، کە پێویستە دژی ئێران کار بکرێت و جیهان هاریکاری یەک بن بۆ لەناوبردنی مەترسی ئەو وڵاتە.[2]