$باکووری کوردستان$
- تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی باکوری کوردستاندا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە مێردین 5 و لە #ئامەد# 3 ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کردووە و هێشتا ئازاد نەکراون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346231/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ئامەد بەرخۆدان لەدژی داگیرکەریی لە ڕۆژی چوارەمی دایە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ئامەد بەرخۆدان لەدژی داگیرکەریی لە ڕۆژی چوارەمی دایە=KTML_ImageCaption_End=
- بە بڕیاری قەییومەکانی شارەوانی، ئەنجوومەنی شارەوانیی مێردین و وان هەڵوەشێنرانەوە، کە زۆربەیان ئەندامی #هەدەپە#ن و، لیژنەیەک بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەنجوومەن پێکهێنرا.[2]
- بەرخۆدانی گەلی ئامە لە دژی داگیرکەریی ڕژێمی ئاکەپە لە ڕۆژی چوارەمی دایە. پەرلەمانتارانی هەدەپە مووسا فارسۆگولەر، هۆشیار ئوزسۆی، دێرسم داغ، ڕەمزییە تۆسوون، فەلەکناس ئۆجا و دڵشاد جامبازییش لەناو جەماوەری هەدەپە لەبەردەم بینای شارەوانی کە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دراوە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. جەماوەری گەل لە کۆڵانی لیسە گردبوونەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی کشتوکاڵ#ی هەرێم بڕیاریدا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم و بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە تا کاتێکی نادیار قەدەغە بکرێت.[3]
- دوو ڕۆژە بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە پاوان و چیایی گوندی جونان لە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی پارێزگای #دهۆک# کەوتووەتەوە و لە ژێر کۆنترۆڵی هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناوچەکە دەرچووە.[1]
- نەقیبێکی پێشمەرگە بەناوی عەلی عیسا ئۆرەماری لەگەڵ چوار هاوڕێی لەسەر ڕێگای نێوان دێرەلۆک و #ئامێدی# سنوری پارێزگای دهۆک لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکران.[1]