$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندی سەعدە-ی سەربە ناوچەی مەرگەدێی شاری شەداد-ی کانتۆنی #حەسەکه#، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی خۆپاراستن بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقیەوە. لە ئەنجامدا 13 #شەڕڤان# بریندار بوون کە برینی 5 شەڕڤان سەختە.[1]
- گروپێک لەچەتەکان بەناوی تۆگای سووڵتان موراد سەربە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی مارسەوای شێراوای #عەفرین# کەسێکیان بەناوی ئازاد محمەد شێخۆ ڕفاند.[1]
- بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانی عەفرین وەرگیراون، سوپای تورکی داگیرکەر دوروبەری گوندەکانی بەنێ و ئاقیبێ-ی سەربە ناوچەی شێراوا-ی عەفرین بۆردومان دەکات.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,825 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!