=KTML_Bold=هاوخەمی قوباد تاڵەبانی...
ماڵئاوا هونەرمەند و پێشمەرگە، کاکە #بەرزانی قالەی خەڵوز#=KTML_End=
دوای زیاتر لە 10 ساڵ دوورکەوتنەوەی لە شاشە، تازە چاومان بە نواندنە باڵاکەی روون ببووەوە، کەچی بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دەستی ئەجەل بە یەکجاری لێی ستاندین. لەم ساتەوەختە ناخۆشەدا، رەنگە تەنها شتێک تۆزێک سوکناییمان پێ بدات ئەوەیە کە دڵنیاین کوردستان و بەتایبەتیش زێدەکەی #سلێمانی#، هەرگیز هونەرە باڵاکەی و نوکتە و قسە خۆشەکانی و ماندووبوون و شەونخونییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی کاکە بارزان لە بیر ناکەن.
کاکە بارزان جگە لەوەی خزمەتێکی زۆری هونەری نواندنی کوردی کرد، لە شۆڕش و پێشمەرگایەتیشدا هەر خزمەتکاری نەتەوەکەی بوو. لە تەمەنی 18 ساڵیدا و لە رۆژگارە سەختەکاندا چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و تا دواساتی تەمەنی لەسەر رێبازەکەی مایەوە.
هەر بەهۆی هونەرە باڵاکەی و راستگۆیی و دڵسۆزییەکەی لە شۆڕش و پێشمەرگایەتیدا، دەبێتە هاوڕێی جێی متمانە و خۆشەویستی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و تا دواساتیش هەر خۆشەویستی هەمووان مایەوە.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، لە دڵەوە هاوخەمی خۆم لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هەموو هەڤاڵە هونەرمەندەکانی دەردەبڕم. خوای گەورە روحی کاکە بەرزان بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=