سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆکۆچی دوایی هونەرمەند و پێشمەرگە #بەرزانی قالەی خەڵوز# هاوخەمی دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: کاک بەرزان لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا لەپێناو کوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەکەیدا دەژیا.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە...=KTML_End=
کۆچی دوایی کاک بەرزانی قادر خەڵوز و ماڵئاواییە هەمیشەییەکەی، خەمێکی گەورەیە لەسەر دڵی ئێمە و هەموو ئەوانەی رۆژانێک بینەری هونەرە باڵا و نەمرەکەی بوون. ئەو رۆژانێک لەشاخ خزمەتی شۆڕشی دەکرد، پاش ئەوەش بە هونەرەکەی خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی دەکرد و تەنزی کردبووە چەکێک بۆ رەخنەگرتن لە نادادییەکان.
کاک بەرزان لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا لەپێناو کوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەکەیدا دەژیا، هەموومان لە ماوەی رابردوودا بینیمان سەرباری نەخۆشی و تەندروستییە ناجێگیرەکەی، هەوڵی دڵخۆشکردنی بینەرەکانی دەدا و دەیویست میوانێکی خۆشەویستی ناو خێزانەکان بێت، کە بێگومان وابوو.
لە قووڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی کاک بەرزان نیگەرانین و لەم کۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی خێزان، بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەردۆستانین. نزا دەکەین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=