ساڵی 1343 (1964) لەشاری#بۆکان# لەدایک بووم. هەر لەمناڵییەوەخولیای ڕەسم کێشانەوەبووم لەزۆر کێبڕکێی ناو کوتابخانەکان بەشداری پتەوم بوو، ئەو ساڵانەی وائەبوا خەریکی خوێندن بام بەداخەوەلەناوچەی کوردەواریدا شەڕێک بەسەرماندا داسەپا کەماوەیەکی زۆر درێژەی بوو. ساڵی 62 (1983) دیپڵۆمم وەرگرت لەبەشی ئابووریدا ساڵی 64-66 سەربازیم کرد و ساڵی 67 بۆزانکۆی هۆنەری تاران لەبەشی وێنەریدا دەرچووم بەپلەی هەوەڵۆ. ساڵی 72-73 لیسانسم وەرگرت. بەپێویستم زانی بەگەڕێمۆ بۆ وڵات وفێرگەی هونەری بۆ لاوان سازکەم، لەو ماوەیەدا تووشی تەنگ و چەڵەمەی زۆر هاتم، بەڵام کلاسەکانمان هەروا بەردەوام بوون هەتا ساڵی 78 بۆ فەوق لیسانس لەزانکۆی هونەری زانستگای ئازاد لەتاران دەرچووم و ئێستاش کۆتایی بەوانەکانم هێناوەو تەواو بووم، لەزانکۆی تاران خەریکی دەرس وتنەوەم. لەشاری بۆکان زیاتر لەپانزدەپێشانگام داناوەکەزۆربەیان تایبەتی بوون. لەشارەکانی سنە،و سەقز و بانەو تاران پیشانگام بووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,214 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!