شاعیری هەڵبەستی ڕامیاری کوردی ڕۆستەم حەوێزی لە ساڵی 1913دا لە شاری کۆیەلەدایکبووەناوی تەواوی (محەمەد نافیع کوڕی عەبدولفەتاح ئاغای کوڕی عەوڵاغای حەوێزیی)ەو خوێندنی تاکوو پۆلی دووەمی ناوەندی بووه. بەڵام بەزیرەکی خۆی و خوێندنەوەی سەرچاوەی وێژەی و ڕووناکبیریی بووەتەلاوێکی ڕۆشنبیری هۆشیارو لەگەڵ درووست بوونی پارتی (هیوا) لە ساڵی 1939دا بەسەرۆکایەتی مامۆستا (#رەفیق حیلمی# ) بووەتەئەندامێکی چالاکی ئەو پارتەو لە دواییدا ڕێبازێکی چەپی گرتووە و لەسەر ئەو هەڵوێستەی تووشی گەلێک گرتن و ڕاوەدونان بووەتاکوو بەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958 ئینجا بەفەرمانبەری تاپۆ لە کۆیەدامەزراوەو لە سەردەمی فەرمانڕەوایی پارتی بەعس دووبارەبەبەر هەڵمەتی گرتن کەوتووە و ژیانێکی کولەمەرگی ژیاوەتاکوو لەشەوی 27 لەسەر 28ی شوباتی 1999 هەر لە کۆیەلە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
ڕۆستەم حەوێزی شاعیرێکی لێهاتووی هەڵبەستی ڕامیاری کوردی بووە و دیوانێکی گەورەی لەو جۆرەهەڵبەستەلەپاش بەجێماوەو بەشێکی لە ساڵی 2001دا لەلایەن (چەلەنگ)ی کوڕییەوەبەچاپ گەیێنراوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,566 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!