* لە دایکبوون:
ساڵی 1977 لە گوندی گوڵپی بناری هەورامان سەربە شارۆچکەی هەڵبجەی شەهید لەدایکبووە.
* خوێندن و بڕوانامە:
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پسپۆڕى زانستى (ئامار) کۆلێجى کارگێڕى و ئابورى، (1999 - 2003)ە.
هەڵگرى بڕوانامەی ماستەر لە (بەڕێوەبردن) لە پسپۆڕی (بەڕێوەبردنی سامانی مرۆیی)، (2011 - 2014).
* کارکردن و ژیانى پیشەیى:
لەساڵی 1993ەوە ئەندامی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانە.
لەکۆنگری سێیەمی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان (هاوینی 2006) بەسکرتێری ڕێکخراو هەڵبژێردرا.
سکرتێرى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان، (2008 - 2009).
هەرلەساڵی (2000)ەوە دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی.
ئەندامى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان) و (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان / IFJ).
مامۆستا لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى (2003) بۆ (2014).
ڕاهێنەر لە (بەڕێوەبەرایەتى مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەیى سلێمانى)، (2014 بۆ 2015).
مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى (2014 و 2015).
بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە (2015 تا 2020).
ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان، لە (2020)ەوە بەردەوام.
ئەندامى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان و ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى.
*بەرهەم و نووسین:
خاوەنى پەرتوکێکى چاپکراوە بە ناونیشانى (گەندەڵى) کە لێکۆڵینەوەیەکى زانستیەو لە ڕووى زانستەکانى کارگێڕى و یاسایى و ئابوریی و کۆمەڵایەتیەوە لە تاوانى (گەندەڵى) دەکۆڵێتەوە، و لە دووتوێى (286) لاپەڕەدا ساڵى (2014) چاپکراوە.
خاوەنى چەندین وتارى ڕۆژنامەوانیە لە گۆڤارو ڕۆژنامەو دیجیتاڵ میدیاکانى کوردستان.
*بەشدارى شۆڕش:
لە بنەماڵەیەکى نیشتیمانپەروەرو شۆڕشگێڕبووەو باوکى پێشمەرگە بووە، و دوو براى شەهیدن و لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە لە ئەمنە سورەکەى سلێمانى لە 22ى 6ى 1989 گوللەباران کران.[1][2]