ساڵی 1169 لەقەڵای هەولێر لەبنەماڵەیەکی ناودارو و ڕوناکبیری ئەو سەردەمە لەدایک بووە، لە هەولێر خوێندنی تەواو کردووە و هەر لەوێش بۆتە یەکێک لەوەزیرە ناودارەکانی ئەتابەکییەکان، کە مەغۆلەکان ساڵی 1237 هێرشیان هێنایە سەر هەولێر، ئیبنول موستەوفی لەقەڵاوە لەگەڵ خەڵکی شاردا بەرگری کرد.دوای ئەوە فەرمانڕەوای موسڵ ناردیە شوێنی و لەوێ دوا دوو ساڵی ژیانی بردە سەر. بەناوبانگترین کتێبی ئیبنول موستەوفی (مێژووی هەولێرە)، بەپێی قسەی مێژوونووسانی کۆن ئەم کتێبە بریتییە لە چوار بەرگ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا تەنها دەستنووسی بەرگی دووەمی دۆزراوەتەوە کە لە مۆزەخانەی بەریتانیایە، وا دیارە (ئیبنول موستەوفی) کتێبەکەی بۆ باسی گەورە پیاوانی هەولێر و ئەو ناودارانە تەرخان کردووە کە هاتوونەتە شاری هەولێر. (ئیبنول موستەوفی) هەمان کات یەکێک بوو لەشاسوارەکانی مەیدانی ئەدەب و زوبانیش، هۆنراوە قورسەکانی (موتەنەبی) و (ئەبو تەمام)ی لە (10) بەرگی سەربەخۆدا لێکداوەتەوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 11,018 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!