ناو: عەبدولخالق
ناوی باوک: مەعروف
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سەید عوبێد#ی شارەدێی #کەندێناوە#ی شارۆچکەی #مەخموور# پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: شاری هەولێر
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #04-10-1985#
$ژیاننامە$
نووسەری خاوەن هەڵوێست و ڕووناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین ڕۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری هەولێر لەدایک بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/721/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=عەبدولخالق مەعروف=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/721/0003.JPG=KTML_Photo_End=
پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چووەتە قاهیرە.
$چالاکی$
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیر کردن بووە و لە ناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە #شۆڕشی ئەیلول#ەوە کردووە و بەوپەڕی توانا فیکری و ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی خۆیەوە لە خزمەتی شۆڕش دا بووە.
ئەم پیاوە هەڵکەوتووە، جگە لەوەی کە پێشمەرگەیەکی ڕووناکبیر و نووسەرێکی بەتوانابووە شارەزاییەکی زۆریشی لە ئەلەکتریک دا هەبوو، ئەم توانا و بەهرەیەشی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەیی و لە سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستاندا دەزگای ڕادیۆی (#دەنگی گەلی کوردستان#) ی دامەزراند.
عەبدولخالق مەعروفی نووسەر و ڕووناکبیر و نیشتمانپەروەر، شەخسییەتێکی کۆمەڵایەتی هێندە خۆشەویست بوو کە لە سەرتاسەری کوردستاندا و بەتایبەت لەناو ئەدیبان و نووسەران و هێزە سیاسییە پێشکەوتن خوازەکاندا بەڕێزەوە ناوی ئەبرا.
$بڵاوکراوەکان$
ئەم خەمخۆرەی کورد و کوردایەتی لەگەڵێ بواری ئەدەب و فیکر و زانستدا هەوڵی پێشخستنی کۆمەڵی کوردەواری داوە و لە ساڵی 1977ەوە تا ساڵی 1985 پێنج بەرهەمی گرنگی بە پەرتووکخانەی کورد بەخشیووە، لەوانە پەرتووکی (#تەکنیکار#) کە ساڵی 1980 چاپکراوە و پەرتووکی (#ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا#) .
سەبارەت بە بابەتە زانستییەکانی فیزیا و ئەلەکتریکیش ساڵی 1979 نامیلکەیەکی بە زمانی عەرەبی بە چاپ گەیاند و پەرتووکێکی تریشی دەربارەی (ترانزستۆر) بەدەست نووسی ماوەتەوە.
شەهید عەبدولخالق مەعروف ڕۆژی 10-04-1985 بەدەستێکی چەپەڵی تیرۆریست لە شاری هەولێر شەهید کرا.