ئەم قەڵایە دەکەوێتە نزیک گوندی بانەمان لەلای باکووری شاری هەولێرەوە بە دووری (28 کم)، لە هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویدا باسی دروست کردنی ئەم قەڵایە نەکراوە، وا مەزندە دەکری کە ئەم قەڵایە دروست کراوە لە پێش (محەمەد پاشای ڕواندوز) کە میری ڕواندوز بووە لە دوای مردنی باوکی لە ساڵی (1242ک / 1826 ز).
ئەم قەڵایە بەشێوەیەکی لاکێشەی نارێک درووست کراوە کە درێژی و پانی لایەکانی وەک یەک نییە و لە دوو نهۆم پێک هاتووە کە هیچ نەخش و نیگاری و نووسینێکی لەسەر نییە بۆیە دیاری کردنی مێژووی بە ڕوونی دیار نییە، وە ئەم قەڵایە بۆ کاروباری سەربازی بەکارهاتووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,915 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!