محەمەد عومەر عوسمان لە ساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە پەرتووک خوێندنەوە کردووە، لە ساڵی (1975) دەستی کردووە بە نووسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1944/0026.JPG=KTML_Photo_Alt=محەمەد عومەر عوسمان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1944/0026.JPG=KTML_Photo_End=
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی #لە غوربەتا# بڵاو کردۆتەوە و هۆنراوەەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
#22-10-2019# شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ دواڕۆژ پشتڕاستکردەوەو وتی: براکەی محەمەد عومەر وتوویەتی کاتێک چوومەتە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 156,464 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!