ناو: هانی
نازناو: موجتەهیدی
ساڵی لەدایکبوون: #1980#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
هانی موجتەهیدی لە دایکبووی ساڵی 1980 لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و جیابووەتەوە خاوەنی دوو منداڵە کوڕێک و کچێک کە لە لای خۆی دەژین و هەندێک جاریش سەردانی باوکیان دەکەن، لە قۆناغی سەرەتایییەوە لە سنە خوێندوویەتی تا گەورە بووە، هەر لە منداڵییەوە هۆنراوە و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنە کێشانی هەبووە و شانۆگەری ئەنجام داوە، وە لە ساڵی 2000 دەستی کردووە بە وتنی گۆرانی و چڕکردنەوەی چالاکییەکانی، لە وڵاتی ئێران لە ئەکادیمیای تایبەتی خوێندوویەتی و ئەو هونەر و مۆسیقا و گۆرانییەی کە فێری بووە لە خزمەتی نیشتمانەکەی خۆیدا بەکاری هێناوە، هەروەها هەر لەو سەردەمەدا لەگەڵ چەند خانمێکی تردا دەستەیەکی هونەری کچانەیان درووستکردووە کە بە هەموو شارەکانی کوردستان دا گەڕاوە و ناویان ناوە (ڤیان) ، هانیش وەک گۆرانیبێژی دەستەکە بەشدار بووە، کە ئەمەش بە سەرەتای کاری هونەری هانی دادەنرێت، وە خاوەنی چەند ئەلبوومێکە لەوانەش ئەلبوومی یەکەم بە ناوی سەندرێلا لە ساڵی 2009 بڵاوکراوەتەوە و ئەلبوومی دووەم بە ناوی دایک لە ساڵی 2010 بڵاوکراوەتەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,860 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!