لە مانگی 11ی ساڵی1947 لە شارۆچکەی #عەربەت# لەدایک بووم، ئەو کاتە باوکم چایخانە و دوکانی هەبووە لەوێ کەدایکمی هێناوە و ئیتر من لەوێ لەدایک بووم، پاش دووساڵ باوکم ئەمری خوا دەکات و وابزانم ساڵی 50 کۆچی دوایی کردووە، بەهەرحاڵ هیچ شێوەو شتێکی نایەتەوە پێش چاوم، دوای ئەوە دایکم بەخێوی کردووین، دایکیشم چایخانەکەی بۆ نەچووەتە ڕێوە و کردوویەتی بە دوکان، دوکانەکەش وردەوردە ژیانی پێ دابین کردووین، دایکم پێش ئەوەی شوو بە باوکم بکات و براکانیشی لە سلێمانی بوون بۆیە دەگەڕێیتەوە سلێمانی، ئیتر لێرە درێژەیدا بەدوکانەکەی تا ساڵی 1992 ئەمری خوای کرد، منیش لە سلێمانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیم تەواوکرد، وەلە ساڵی 1967 ئامادەییم تەواوکرد، و لە ڕێگەی قوتابخانەوە وردەوردە تێکەڵی کاری هونەری ببووم، ئالودەیەکی سەیرم هەبوو بۆ ئیشی شانۆ و نواندن، یەکەمجار لە دوای سێی ناوەندی هەوڵمدا بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ڕێک نەکەوت.
مستەفا ئەحمەد ئەستێرەیەکی ناوداری نواندنی کوردییە و ماوەیەکی زۆر ئەندامی کارای #تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی# بووە. لە بەرهەمە ناوازەکانی خولە #چەخماخە#، لانەوازان، #بەرنامەی بەرنامە#، #کەشکۆڵ# و زۆریتر ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 20,974 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!