ساڵی 1950 لە گوندی ژاژڵەی سەربە شارۆچکەی ماوەت لەدایکبووە، ساڵی 1970 لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو حاجی مەکی و چەند هونەرمەندێکی تر تیپی هونەری میللی یەکێتی نەقابەکانی کرێکارانی سلێمانیان دامەزراندووە و پاشان بووە بە سەرۆکی تیپەکە، دواتر دەبێتە سەرۆکی تیپی شانۆی ئاشتی و دامەزرێنەری تیپی شانۆی (ژاژڵە و ماوەت) و سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە و لە بواری هونەریدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە دەیان دراما و شانۆو فیلم و کوورتە فیلم و درامای ڕادیۆییدا کاری کردووە.
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری #سلێمانی#، کە ڕۆڵێکی کارای لە نواندن لە دەیان شانۆگەری و درامای تەلەڤزیۆنی کوردیدا گێڕاوە.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
جێگای ئاماژەیە، هەرچوار منداڵەکانیشی سیروان، سروە، سیڤان، سۆران ڕێچکەی هونەریان گرتووە..[1]
ڕۆژی 25-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 27,830 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!