لەدایکبووی 06-11-1990 لە بەندیخانەیەکی شاری باکۆ – ئازربایجان.
بالا : 172 سانتیمەتر
کێش : 71 کیلۆ
ژیلوان لە گەڵ تیپی تەمەن (17) ساڵان و دواتر لە گەڵ تیپی تەمەن (21) ساڵ چەند جارێک بە مەبەستی ڕاهێنان و خۆ ئامادەکردن و فێربونی ئەزمونی نوی سەردانی ئەم وڵاتانەی کردوە:
ئەمەریکا، ئیسپانیا، پورتوگال، چیک، بەلجیکا، دانیمارک، سڕبیا، ئەڵمانیا، نەمسا.. هتد...
دەربارەی ژیلوان چییان وتوە؟
دەربارەی ژیلوان تۆشتین مێدین (Torstin Medin) بەرپرسی تۆپی پێ لە تیپی فۆروارد دەڵێت :ئێمە لە تیپی پێی فۆروارد پێخۆشحاڵ بوین یەکێک لە یاریزانانی تیپەکەمان بچێتە خولی یانە نایابەکانی وڵاتەکەمان، ئەوەش باشترین نیشانەو بەڵگەیە بۆ ئێمە، کە توانیومانە لاوێک وەک ژیلوان پەروەردە بکەین، گەورەترین بەڵگەیە بۆ سەرکردەو ڕاهێنەری تیپەکەمان، هیوادارین ژیلوان زیاتر بە خۆیدا بچێتەوەو، کەمو کوڕییەکان بدۆزێتەوەو، پەرە بە وزەو تواناکانی بدات و بەرەو پێش بچێت.
ئەمە وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بەو یاریزانە کوردە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی وڵاتی سوید، هەروەها ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنی و ڕادیۆیی لەگەڵیدا.
کوردانی دەرەوەش بە تایبەت ئەوانەی ژیلوان دەناسن، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ دەخوازن، لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و بینینی لە ڕیزی یانە گەورەکانی ئەوروپا.