ساڵ و شوێنی لەدايک بوون/ 1968 سلێمانی
بڕوانامە/ بەکالۆريۆس لەزانستی ئامار لەکۆليجی ئيدارەو ئيقتيصادی زانکۆی موسڵ، ساڵی 1990، زمانی ئينگليزی لەزانکۆی ئەمريکی لەسلێمانی لەساڵی 2008.
پسپۆڕی/ کارگێڕيی و ئابوری، پەيوەندييە گشتيەکان.
بڵاوکراوەو نوسين و وەرگێڕان/ لەدەستەی نوسين و ئامادەکردنی گۆڤاری ڕێبازی نوێ کاری کردوە 1997 بۆ 2000، نوسينی چەندين وتارو توێژينەوەی ڕەخنەگرانە لەسايتەکانی ئاوێنە نيوزو شارپرێس و هاوڵاتی و چاودێر و سايتی سبەی، چەند توێژينەوەيەکی ئاماريی ئەنجامداوە، هەروەها سەرپەرشتی پرۆگرامی سەرژمێريی و کۆکردنەوەی زانياری وچاودێريکردنی بازاڕە ناوخۆييەکان و توێژينەوەی ئەنجامەکانی، بۆ ڕێکخراوی فاوی سەر بەنەتەوە يەکگرتووەکان کردووە، لەسنوری گەرميان و سلێمانی و شارەزورو پشدەر لەسەر نزيکەی 700 گوند.
چالاکيی سياسی / ساڵی 1983 دەستی بەکاری سياسی کردووەو بۆتە ئەندامی يەکێتيی نيشتمانيی کوردستان، کادری ڕێخستنەکانی ناوشار بووە، بەشداری کاروچالاکی سياسی و ڕێکخراوەيی و جەماوەريی و سەربازييەکانی يەکێتی نيشتمانيی کردوە، لەچەند دەزگايەکی باڵا لەئاستی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی، مەکتەبی ڕێکخستن، ئيدارەی مەکتەبی سياسی يەکێتی کاريکردووە. لەسەر هەڵوێستی سياسی ساڵی 2009 سزای سياسی دراوە.
لەهەڵبژاردنەگشتييەکەی ساڵی 2010 کانديد بوە بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی عيراق لەسەر ليستی گۆڕان لەپارێزگای سلێمانی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕانە، بەهۆی جياوازی بيروڕاو ڕەتکردنەوەی تاکڕەوی لەبزوتنەوەی گۆڕاندا، لەساڵی 2013 دا دەستی لەکارکێشاوەتەوە،
ئێستا چالاکی سياسيی نيشتمانيی سەربەخۆييە.