ساڵی لەدایکبوون:1954 #کەرکووک#- #داقوق#
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی: لە داقوق تەواوکردووە
خوێندنی ئامادەیی لە شاری #دهۆک#
دەرچووی کۆلێژی یاساو ڕامیاری - بەشی یاسا زانکۆی بەغداد، ساڵی 1983.
ماوەی 16 ساڵ پارێزەری.
لە 09-03-2004 دا بووەتە دادوەر، دادوەری لە شاری خانەقی و #کفری#، دواتر سەرۆکی لیژنەی دەستەی چارەسەرکردنی کێشەی خانووبەرە لە #سلێمانی# و کەرکووک و داقوق.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕیزەکانی (پ.د.ک) لەساڵی 1972 لێپرسراوی ناوچەی داقوق (ی.ق.ک).
لەساڵی 1974-1975 ئەندامی دەستەی باڵای ئۆردوگای شەهید لەیلا سەر بە (ی.ق.ک) لەڕیزی شۆڕش.
ساڵی 2000 پەیوەندی بەڕیزی (ی.ن.ک) ەوە کردووە و لەکۆنگرەی 3 ی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستاندا لە سلێمانی بووەتە ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان.
ئەندامی یەکێتی دادوەرانی کوردستان.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان.
ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی مافپەروەران و دادوەران و پارێزەران بەشداریکردووە.
لەچەند ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکراوەدا ڕۆڵی هەبووە، هەروەها لەنوسینی دوو نوسراو بەناوی (الدبلوماسیة) و (کاکةیی دراسة اجتماعیة).
لەبواری کۆمەڵایەتیدا لە هەموو ئاشتبوونەوەی ناوچەی خۆی بەشداریکردووە و کەسایەتییەکی ناوچەکەن.
لەساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە.
لەساڵی 2000 ئاوارەبووە بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان، ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجومەنی شارۆچکەی داقوق و ئەندامی ئەو لیژنەیە بووە بۆماوەی زیاتر لەساڵێک، زۆرجار لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیرکراوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.