هونەرمەند محەمەد غەریب قەدری لەساڵی 1935 لەپێنجوێن لەدایکبووە و گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێریش گەڕەکی بەڕێکردنی تەمەنی منداڵی ئەوبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو گەڕەکە تەواوکردووە، لەبەرئەوەی باوکی بووە عەمیدی کۆلیژی شەریعە لەبەغدا، کوردستانیان جێهشێت و لەبەغدا نیشتەجێ بوون، قەدری هەر لەبەغدا خوێندنی ئامادەیی و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەشی مۆسیقای تەواوکردووە، ئێستا ئەو باوکی پێنج کوڕە، سێ لەکوڕەکانی هونەرمەندن و لەبەغدا دەژین، دوو کوڕیشی لەگەڵ خۆی لەهەولێرن. تائێستا خاوەن 450 گۆرانی تۆمارکراوە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,866 defa görüntülendi