- تا 1896: نزیکەی 300 هەزار ئەرمەنی لەلایەن سوارەی حەمیدی و بە فیتی تورکەکان لە نێوبران، ئەوانەشی ڕزگاریان بوو، کۆچیان بۆ ئێران و ڕووسیا کرد.
- فردریک میوللەری نەمسایی، لە ڤێننا باسێکی لەسەر شێوەزمانی کرمانجی بڵاوکردەوە.
- تا 1896، کوشتاری ئەرمەنییەکان کە بە قەتل و ئامی ئەرمەن لە مێژوودا ناسراوە و بەفیتی تورک، چەند هۆزێکی کورد هێرشیان کردە سەر ئەرمەنەکان و کوشتارێکی زۆریان لێ کردن، ئەو چەکدارە کوردانە نێویان سوارەی حەمیدی بوو.
- ئەرمەنییەکانی ناوچەی ساسۆن، دەستیان دایە چەک و لە دژی سوارەی حەمیدی ڕاپەرین.
- عەبدولڕەزاق بەدرخان، لە تاو ڕەفتاری تورکەکان، ناچاربوو بۆ یەریڤان ڕابکات.
- ڕەفعەت بەگ بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سابیری.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حەسەن کەنوشی دەلۆیی.
- لەدایکبوونی مستەفا ئاعای عەبدوڵڵا ئاغا.
- دامەزراندنی ڕێکخراوی تورکە لاوەکان لە ئەستانە.