- ئەمڕۆ لە شاری دیاربەکر سندیکای دوکتۆران و ئەندازیاران و شارەوانیی شارەکە خۆپیشاندانێکیان لە دژی کۆمپانیای شێڵی هۆلندی و ئینگلیزی سازدا، لەبەرئەوەی کە ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی 1973ەوە، تاوەکو ئێستا 488 ملیۆن بەرمیل ئاوی پیسی فڕێداوەتە ژێر خاکی دیاربەکرەوە بەهۆی دەرهێنانی نەوتی نێوچەکەوە، ئەوی شایانی باسە کە د.ت لە ساڵی 986ەوە ئاگاداری ئەم کردەوەیەی شێڵە، بەڵام گوێی خۆیی لێ کەڕ کردووە. ڕێکخراوی گرین پیس بە پێی چاوپێکەوتنێکی دەنگی ئامریکا بەشی کوردی لەگەڵ د. جەمال زەنگنەی مامۆستای زانکۆی دێلفت لە هۆڵندا، ڕاپۆرتێکی گەورەی وەکو بیرخەرەوەیەک دەربارەی ئەم کێشەیە داوەتە کۆمپانیاکە.
- مەنوچەر ڕەزاوەندی کە کوردێکی شیعە باوەڕی خەڵکی سنەی خۆرهەڵاتە و ساڵێکە دانیشتووی ئینگلستانە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکە لەوێ، دەیەوێت ببێتە کاندیداتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵی داهاتوودا، نێوبراو سەربە هیچ پارتێکی ڕامیاری نییە.
- تا 07-04، پێشکەشکردنی شانۆیی کاردۆ لە نووسینی کەمال هەنجیرە و یاریکردنی هونەرکار شوان جافەر و چەند هونەرکارێکی فەڕەنسی لە فەڕەنسا.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,690 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!