- لەماوەی 2 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە کوردی شەبەک و یەزیدی و موسڵمان لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە تیرۆرکران. بەو شێوەیە تیرۆری عەرەب بەرامبەر بە کورد لەو شارەدا بووەتە دیاردەیەکی بەرچاو و ئەگەری دروستبوونی پشێویی گەورە لە نێوان کورد و عەرەبدا چاوەڕوان دەکرێت.
- لە شاری دیمەشق لەسەر داوای پارتە کوردییەکان ڕێوڕەسمێکی دژ بە دادگاییکردنی 15 لاوی کورد لەبەردەم دادگای باڵای ئاساییشی داگیرکەری سووریا بەڕێوەچوو.
- هوشیار زێباری لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.
- تیرۆریستان نامەیەکی هەڕەشە دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووس سۆران داودی لە کەرکووک و داوای لێدەکەن واز لە کارەکەی بهێنێت، ئەگەرنا ئەوا دەیکوژن. نامەکە لەلایەن کەتیبەی موجاهیدینەوە نێردراوە.
- کۆبوونەوەی دوو وەفدی پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی لە بارەگای یەکگرتوو بۆ دانوستاندن و ئەگەری بەشداریکردنی هەرسێ لایان بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,452 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!