زستانی ساڵی 1342ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. بەهاری 1361 هەر دوای وەرگرتنی دیپڵۆم ناچار بە تەرکی زێدو نیشتمان دەبێ. تا ساڵی 1990 لە شاخەکانی باشوری کوردستان ماوەتەوە و دواتر بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵ لە شاری کابۆل پێتەختی وڵاتی ئەفغانستان ژیاوە و سەرئەنجام وەک پەنابەری سیاسیی هاتۆتە سوئێد. خوێندنی ماجستێری لە "ئەدەب بە ڕوانگەی ژێندێر" ەوە تەواو کردووە و ئێستا وەک یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی لە سوئد کار دەکات.
لە تەمەنی 16- 17ساڵیدا، لە ڕێگای خوێندنەوەی شێعرەکانی شاعیرانی نەتەوەیی ماموستایان هێمن و پەشێو فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بووە، زۆر نووسراوەی دەورانی جەوانی لێ ون بووە یان لە شاخ چوونە ژێر گڵ. لە سوئێد لە دوای ساڵی 2003 دەستی بە بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی لە ناو سایتەکان، گۆڤارەکانو ڕۆژنامەکانی کوردی لە دەرەوە و لە ناو وڵات کردووه.
دەباغی دەڵێ کە نووسین تەنیا کارێکە کە ئارامی پێدەداو تێدا تەواو خۆی دەبینێتەوە. ئەگەر لە ژیاندا بمێنێ پێی خۆشە تەنیا بۆ نووسین بژی. هەوڵی داوە هەمیشە حورمەتی قەڵەم بپارێزێ و هیواخوازە کە حەقو مافی هیچ ئینسانێک لە ژێر پێ نەنێت
http://www.shahladabaghi.blogspot.com
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,253 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!