دەف(بە ئینگلیزی: Daff) سازێکە لە سازە زەربیەکان لە مۆسیقای کوردی و ئێرانیدا. دەف لەبازنەیەکی دارین دروست بووە کە پێستێکی پیا دراوەو لە دیوی ناوەوەی کۆمەڵێک زنجیر یان بازنەی لێ هەڵواسراوە. پێستەکە بە زۆری پێستی ئاژەڵانە کە لەم ئاژەڵانە دەتوانین ئاسک و مەڕ و بزن و ماسی ناو ببەین، بەڵام ئەمڕۆ پێستی دەستکردیش بە کار دێت.
$مێژووی دەف:$
لە سەردەمی پێش هاتنی ئیسلام دەف لە مۆسیقای کوردی و ئێرانی هەروەکوو سازەکانی تر بوونی هەبووە؛ بەڵام بەهاتنی ئیسلام کە مۆسیقا حەرام کراوە بۆ پاراستنی لە تیاچوون لە خانەقاکان و تەکیەکانی کوردستان ماوەتەوە. بەجۆرێک کە بووە بە بەشێک لە خانەقا و زکر و سەمای دەروێشانی کوردستان. زکر و سەمای دەروێشانی تەریقەتی قادری و کەسنەزانی و … لە کوردستان بە ئامێری دەف دەکرێ و هەر بەم بۆنەیەوە 7 بۆ 10 مەقامیان بۆ داناوە کە لە باری مۆسیقاییەوە هەرکامیان لەسەر ڕیتمێکن. دەف لە کوردستان ئێستاکەیش سازێکی پیرۆزە بەجۆرێک کە زۆربەی ژەنیارانی کورد بە بێ دەستنوێژ نایژەنن. بەهەرحاڵ بەوتەی #بیژەن کامکار# ئەم گۆشەنشێنیەی دەف لە خانەقاکان هەتا ساڵی 1353ی هەتاوی بەردەوام بووە هەتا بە پێشنیاری مامۆستا موحەمەدڕەزا لوتفی و زەحمەتەکانی مامۆستا بیژەن کامکارەوە دیسان دێتەوە ناو مۆسیقای ئێرانی و کوردی و دەبێتەوە بەشێکی دانەبڕ لەم جۆرە مۆسیقانە. تەنانەت جێگری دەف لە مۆسیقادا لەوەیش تێدەپەڕێ. بەشێوەیەک کە ئەوڕۆکە لە زۆربەی جۆرەکانی مۆسیقاییدا ئەم سازە بەکار دێنن. دەف ئێستا خۆشەویست ترین ساز لە ئێران دایە و ساڵانە سەدان کەس فێری دەبن و شارەزای دەبن. ئێستاکە جگە لە کوردستان و ئێران ئەم سازە لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوین و قەفقازیە و زۆربەی وڵاتانی بیانی بگرە لە ئورووپاشدا فێر دەکرێ و جەماوەری هەیە و لە مۆسیقاکانی ئەم وڵاتەنەدا جێگر بووە. شاری سنە و کوردستان وەکوو پێتەختی دەف دەناسرێ.
$مەقامەکانی دەف:$
1- حی اللە 2- حی هو حی اللە یان زکری دووهەم 3- حی حی حی اللە 4- دایم 5- حەدادی 6- حی اللە اللە 7- غەوسی 8- حی یاهو 9- حی یا قیوم ئەمانەمەقامەکانی دەف ن کە لە خانەقا و تەکیەکانی کوردستان بەم نۆرەیە کە وترا زکریان پێ دەکرێ. جگە لەمانە چەن ڕیتمێکی تر هەن کە لە تایبەت بە خانەقا نین و بە جێی سەما و زکر هەڵپەڕکێی تایبەت بە خۆیانیان؛ کەواتە بەکارهێنانی وشەی مەقام بۆ ئەم ڕیتمانە هەڵەیە، ئەگەرچی هێشتا ئەم هەڵە دەکرێ بەڵام وشەی مەقام بۆ ئەو زکرانە کە لە خانەقا دەکرێ بەکار دێ. ئەم ڕیتمانە بریتین لە: 1- سەقزی 2- گەڕیان 3- هەڵگرتن
$مامۆستایانی دەف:$
مامۆستایانی کۆچ کردوو کە بۆ ناساندنی ئەم ئامێرە بەشێوەی ڕەسەن زۆر زەحمەتیان کێشاوە و مامۆستایانی ئەم سەردەمە خوێندکاری مەکتەبی ئەوان بوون و شاگردی ئەوانیان کردووە بریتین لە: خوا لێ خۆشبوو مامۆستا میرزا ئاغەی غەوسی، خوا لێ خۆشبوو خەڵیفە کەریم سفوەتی، خوا لێ خۆشبوو خەڵیفە سەید مەجیدی سەقزی و … مامۆستایانی حاڵی حازری دەف کە پێشکسوەتی ئەم بوارەن و زۆربەی مامۆستایانی لاوی ئێستا لە ئێران و کوردستان شاگردی ئەوانن بریتین لە: 1- بیژەن کامکار 2- #فەرزاد عەندەلیبی# 3- سەید عەتا سەلامیە 4- خەڵیفە مەنسوور مورادی 5- سەی عەلا یاسینی
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/24789/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەف=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەف=KTML_ImageCaption_End=
$دەف لە کوردستاندا$
دەف لە سەردەمانی کۆنەوە لە کوردستاندا ژەنراوە. شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان و هەروەها شوێنکەوتوانی ڕێبازی قادری لە سەردەمانی کۆنەوە دەفیان بۆ کۆڕی زیکر بە کار هێناوە. هەروەها چون لە ئایینی ئیسلامدا بە سازێکی حەڵاڵ دادەنرێ لە مەولوونامەکان و کۆڕی زیکردا بە کاری دێنن. هەروەها لە زەماوەندی پیرشالیاریشدا دەف لێدان بەشێک لە مەراسمیکەیە. لەبەر ئەمانە دەف جێگەیەکی تایبەتی لە کوردەواریدا هەیە و لەگەڵ سازی تەمبووردا بە سازێکی کوردی دادەنرێ و زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ئاشناییان لەگەڵ ئەم سازەدا هەیە. تەنانەت لە ناو کوردەواریدا بە تایبەت لە نێوان شوێنکەوتوانی ڕێبازی قادریدا باوە کە کاتێک کە دەفێک دەشکێ، لە جیاتیی وشەی شکاندن، وشەی شەهید بوونی بۆ بە کار دەبەن. لە ساڵی 2014دا فێستیڤاڵێکی گەورەی دەفژەنی لە شاری سنەی پارێزگای کوردستاندا بە ڕێوە چوو. بۆیە لە ئێراندا دەف بە ناوی کوردستانەوە ناسراوە و دەوترێ کە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان ناوەندی ئەسڵیی دەفن و کورد و دەف پێکەوە دەناسرێن.
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 10,281 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!